بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەڵمەتی هاوبەشی میت و پۆلیسی ئەستەنبوڵ، مەهناز عومەری هاووڵاتی ئێرانی و ئەندامی باڵای پەکەکە لە ئەستەنبوڵ دەستگیر کرا. عومەری بە ناوی ڕێکخراوەیی نازە ئەد ڕۆڵی گرینگی لە هاوئاهەنگی نێوان ڕێبەرانی باڵا و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە گێڕاوە و لە ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکان و چالاکییەکانی پەکەکە لە فەنلاند ڕۆڵی هەبوو.
دەیلی سەباح لە زمانی سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایانگەیاند کە بە دەستگیری ناوبراو زانیاری گرینگ سەبارەت بە شێوەی کردەوەی پەکەکە لە فەنلاند بەدەست هاتووە.
بە وتەی مێدیاکانی تورکیا مەهناز عومەری هەروەها لە بەشی وەرگرتنی هێز و دابینی دارایی بۆ پەکەکە چالاک بووە.
Your Comment